کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی هەرێم

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ره‌وشی كه‌شوهه‌واو پله‌كانی گه‌رمای بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ راگه‌یاند.

بەپێی کەشناسی ئه‌مڕۆ ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و به‌رزترین پله‌ی گه‌رم لە هەولێر 40، سلێمانی 38، دهۆك 38، كه‌ركوك 43 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.

هەروەها سبەینێ چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و به‌رزترین پله‌ی گەرما لە هەولێر 41، سلێمانی 39، دهۆك 39، كه‌ركوك 44 پله‌ی سەدی ده‌بێت.



AM:10:35:17/07/2018