شێنێ عه‌زیز، یه‌كه‌م شاجوانى كوردستان ڤیدیۆیەکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردوەتەوەو گۆرانییەکی کرمانجی دەڵیت.
لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام شێنی ڤیدیۆیەکی بڵاوکردوەتەوەو کە لەگەڵ خانمێکدا بەناوی سارا دەرکەوتووەو گۆرانییەکی کرمانجی "به‌ردان ماردینى" پێکەوە دەلێنەوە.
شێنێ عەزیز لە ساڵى 2012 و لەیه‌كه‌م كێبڕكێى شاجوانى كوردستاندا پله‌ى یه‌كه‌مى به‌ده‌ستهێنا و بووه شاجوانى كوردستان، لە ئێستاشدا له وڵاتى نه‌رویج ژیان بەسەر دەبات و خوێندكارى به‌شى فڕۆكه‌وانییه و چالاكوانى مافه‌كانى مرۆڤه.