خانمە ئەستێرەیەکی کورد: عەیب ناکەی بای دەدەی

کچە گۆرانیبێژی کورد (سیڤا) ڤیدیۆیەکی خۆی بڵاو کردەوە، کە بەشێوەیەکی تەنز ئامێز و کۆمیدی رەخنە لەو کەسانە دەگرێت کە بەهۆی جوڵەکانیەوە قسەی پێدەڵێن.

سیڤا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتەکەی ڤیدیۆیی خۆی بڵاوکردوەتەوەو تیایدا دەلێت، "حەیب ناکەیت قت با ئەیەی"، ئەمەش وەک وەڵامێک بۆ ئەو کەسانەی رەخنەی لیدەگرن.

سیڤا خەڵکی باشووری کوردستانە و لە ئەمه‌ریکا لە دایک بووە، بەشداری لە قۆناغی یەکەمی ئەمێریکەن ئایدۆڵ کرد بەڵام هیچ ئەنجامێکی بەدەست نەهێنا، ئێستاش لە شاری واشنتن لە ئەمه‌ریکا ژیان بەسەر دەبات.

یەکەم گۆرانیی سیڤا بە ناوی THE ONE بڵاو کرایەوە، کە باس لە چیرۆکی کچێک دەکات کە دەیەوێت لە دڵی کوڕێکدا خۆی یەکەم بێت و گۆرانییەکەش بە زمانی ئینگلیزیی وتراوە.



PM:12:49:17/07/2018