وەزارەتی کارەبا: دوای بەسیمکارتکردنیش مۆلیدەکان هەر دەمێنن

بەڕێوەبەری گشتی کارەبای دهۆک ڕایگەیاند، لەگەڵ جێبەجێکردنى پڕۆژەی بە سیمکارتکردنى کارەبای نیشتمانیدا، مۆلیدە ئەهلیەکانیش هەر دەمێنن.


کەمال محەمەد بەڕێوەبەری کارەبای دهۆک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، گرێبەستی پڕۆژەی بە سیمکارتکردنى کارەبای نیشتمانی، مانگى سێی ئەمساڵ ئیمزا کراوە و لە سەرەتاى ئەم مانگەوە دەست بەجێبەجێکردنى کراوە و لە ماوەى ١٨ مانگدا جێبەجێدەکرێتو ئەگەر هیچ گرفتێک نەیەتە پێش لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٩دا پڕۆژەکە تەواو دەبێت.

ڕاشیگەیاند بە تەواوبوونى پڕۆژەی بە سیمکارتکردنى کارەبا، کاتژمێرەکانى کارەبای نیشتمانى دوو هێندەى ئێستا زیاد دەکات کە ئێستا ١٠ بۆ ١١ کاتژمێر کارەباى نیشتمانى هەیە.

ئەو بەپرسەی وەزارەتی کارەبا دەشڵێت پڕۆژەکە هەمووى لەلایەن حکومەتەوە جێبەجێدەکرێت و هیچ ئەرکێکى دارایى لەسەر خەڵک نابێت، بەڵام دوای تەواوبوونی مانگانە پارەى کارەبا بۆ هاوڵاتیان دێتەوە.

 



PM:02:13:17/07/2018