لە دهۆک شەش کەس توشی ئایدز بوون

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگای دهۆك ڕایگەیاند شەش حاڵەتی ئایدز لە سنووری پارێزگای دهۆك تۆمار كراون.


نزار عیسمەت بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگای دهۆك لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، تا ئێستە لە سنووری پارێزگای دهۆك هیچ حاڵەتێكی تای خوێنبەربوون و كولێرا تومار نەكراوە، بەڵام شەش حاڵەتی ئایدز لە سنووری پارێزگای دهۆك تۆمار كراون.


وتیشی ڕێوشوێنی پێویست دەگرینە بەر بۆ ئەوەی هیچ حاڵەتێكی نەخۆشی گوازراوە لە دهۆك بڵاو نەبێتەوە و ئەوانەیشی هەیە چارەسەری پێویستیان بۆ دەكرێ‌.

هەروەها بەهزاد عەلی جێگری پارێزگاری دهۆك لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، لیژنەیەكی باڵا پێكهێنراوە بۆ بەدواداچوون و گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ بەرنگاربوونەوەی هەموو نەخۆشییە گوازراوەكان بە تایبەتی تای خوێنبەربوون و ئایدز و كولێرا.



PM:03:41:17/07/2018