هەفتەی داهاتوو جارێکی دیکە سەرکردایەتی
یەکێتی کۆدەبێتەوە و بڕیار لە بارەی کاندیدەکانی پەرلەمانی کوردستانەوە دەدەن.
ئەمڕۆ سێشەممە سەرکردایەتی یەکێتی کۆبوونەوەی
خۆی ئەنجامدا و بە گوێرەی زانیارییەکانی سپی بڕیاری دیاریکردنی کاندیدەکانی ئەو
حزبە دواخراوە بۆ هەفتەی ئایندە.
سپی زانیویەتی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆشدا گفتوگۆ
زۆر بووە سەبارەت بە بەستنی کۆنگرەی ئەو حیزبەش بەڵام لەو بارەیەشەوە نەگەیشتونەتە
ئەنجامێکی یەکلایی کەرەوە و لە کۆبوونەوەی داهاتودا گفتوگۆکان بەردەوامی دەبێت