بەوێنە.. خەڵاتی جەلالی ساماغا بۆ ساڵی 2017 دابەشکرا

 خەڵاتی جەلالی ساماغا بۆ ساڵی 2017 دابەشکرا و 7 فەرمانبەری نمونەی و چوار خانمی سەلار ئەو خەڵاتەیان پێدرا.

دڵسۆز حەمە کەریم، لێپرسراوی بەشی ڕاگەیاندنی فەرمانگەی دیوانی چاودێری دارایی بە "سپی" ڕاگەیاند "لە ساڵی 2010وە دەستمان بە دابەشکردنی ئەم خەڵاتە کردووە، ئەمساڵ هەشتەمین ساڵیەتی و 82 فەرمانبەر ئەو خەڵاتەیان پێدراوە.

وتیشی " لەکۆی ئەو 82 کەسە 53 فەرمانبەری نمونەیین و 29شیان خانمی سەلارن".

 سەبارەت بە چۆنێتی هەڵبژاردنی ئەو فەرمانبەرانە ئەوەی خستەڕوو کە لەلایەن لیژنەیەکی تایبەتمەندەوە ئەو فەرمانبەرانە ساڵانە هەڵدەبژێردرێن وخەڵاتەکەیان پێدەدرێت. 

هاوکات ئاشنا فەتاح، کارمەند لە فەرمانگەی دیوانی چاودێری دارایی کە یەکێک بوو لەو فەرمانبەرانەی خەڵاتی خانمی سەلاری پێبەخشرا لە لێدوانێکیدا بۆ "سپی" سوپاسی جەلالی سام ئاغای کرد کە بەشێک لەموڵکی شەخسی بەخشیوە بۆ خەڵاتکردن و هاندانی فەرمانبەرانی فەرمانگەکەی و خۆشحاڵی خۆشی بە وەرگرتنی ئەو خەڵاتە دەربڕی. 

خەڵاتەكە لەلایەن جەلالی ساماغا سەرۆكی پێشوی دیوانی چاودێری دارایی هەرێم دانراوەو بیرۆكەكەی لەوەوە هاتوە كە پێشتر پارچەیەك زەوی هەبووە، ئەو  پارچە زەوییەی فرۆشتووە بە ٧٠ ملیۆن دینار زیاتر، حەوت ساڵە خراوەتە تەوفیری بانکەوە، هەموو ساڵێک ٩٠% فائیدەکەی ( قازانجەکەی ) دابەشدەکرێت بەسەر فەرمانبەرانی لێهاتوو  و ئافرەتانی خانم سەلار و، لە ١٠% دەچێتە سەر سەرمایەکەی و ساڵە بەساڵ سەرمایەکەش زیاتر دەکات.



PM:07:15:17/07/2018