بۆچی لەهاویندا ڕێژەیەکی زۆر ئاودەخورێتەوە
ئاو بەبنەمایەکی سەرەکی ژیان دادەنرێت یەکێکە لەپێویستیە سەرەکییەکانی لەش بەجۆرێ کەمخواردنەوەی کاریگەری نەرێنی لەسەر جەستە بەجێ دەهێڵێت و دەبێتەهۆی چەندین کێشەی تەندروستی. بۆیە پێویستە بەپێی پێویست ئاو بخورێتەوەو خواردنەوەی فەرامۆش نەکرێت.
زۆرێک ڕەنگە بپرسن بۆچی لەوەرزی هاویندا ئاو زۆر دەخۆرێتەوە وەڵامی ئەم پرسیارەش ئەمەیە:
ـ لەشی مرۆڤ لەهاویندا زۆر پێویستی بە ئاوە چونکە کەش و هەوا گەرم دەبێت و دەبێتەهۆی تینوێتی لەش وەک کاردانەوەیەک پێویستی بەئاوی زیاتر دەبێت بۆدابەزاندنی پلەی گەرمی لەش.
ـ ئەگەر بێتوو لەش کاردانەوەی نەبێت بۆ داواکردنی ئاوی زیاتر ئەوا تووشی ووشکبوونەوە دەبێت کە ئەمەش هۆکارە بۆ
ـ ووشکی دەم و لێو
ـ ووشکی پێست
ـ سەرئێشە
ـ گۆڕانی ڕەنگی میز
وە :هە ف
PM:09:29:17/07/2018