به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونیان به مەرج و رێنماییه‌كانی ته‌ندروستیەوە دوو خواردنگه لە هەولێر داخران.
بەگوێرەی راگه‌یه‌ندراوێکی قایمقامیه‌تی قەزای ناوەندی هه‌ولێر، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست "سپی"كه‌وتووه، ئاماژە بەوەدراوە، له درێژه‌ی كار‌و چالاكییه‌كانی لێژنه‌ی پشكنین وچاودێری بازاڕ، له رێكه‌وتی 2018/7/17 به ئاماده‌بوونی نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه و قایمقامی هه‌ولێر، توانرا پشكنین و به‌دواداچوون بۆ 24 شوێنی نوێ له‌ناو شاری هه‌ولێر ئه‌نجام بدرێت.
ئەوەشخراوەتەڕوو، "پشكنین و به‌دواداچوونه‌كان تایبه‌ت بوو، به چه‌ند خواردنگه و رێستورانت و گۆشت فرۆشێك".
قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندیی هه‌ولێرباسی لەوەشکردوە، "به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون، به رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی، دوو خواردنگه داخران، ئه‌و شوێنانه‌ی سه‌رپێچیان هه‌بوو كاردانه‌وه‌ی یاساییان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت".