هەپەگە کوژرانی چوار سەربازی سوپای تورکیای راگەیاند

هێزەکانی پاراستینی گەل(هەپەگە) کوژرانی چوار سەبازی سوپای تورکیای لە ئەنجامی چالاكییەكی گەریلاكانیدا لە ناوچەی بارزان لە باشووری كوردستان رایگەیاند.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەپانی پاراستنی گەل-هەپەگە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، "گەریلاکانیان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید ئاگری دا، رۆژی 16ی ئەم مانگە، لە نزیك چیای بایراك لە ناوچەی بارزان لە باشووری كوردستان گورزیان لە یەكەیەكی سوپای توركیا وەشاندووەو،  لەو چالاكییەدا چوار سەربازی سوپای توركیا كوژراون".

هەروەها راشیگەیاندووە، "هێزەكانیان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید دەلال ئامەد و شەهیدانی بەستادا، لە دژی تۆڕی دابەشكردنی گازی سروشتی لە نێوان ناوچەكانی میدیات و كەربۆرانی مێردیندا چالاكییەكیان ئەنجامدا.، لە ئەنجامی ئەو چالاكییەداشدا تۆڕی دابەشكردنی غازی سروشتی تێكشكاوە".


AM:09:51:18/07/2018