بێژەرەکەی روداو بەڕاستی لە هاوسەرەکەی جیابوەتەوە؟

دەنگۆی جیابوونەوەی خانمە بێژەری دیاری بەشی هەواڵی کەناڵی روودا "رۆژان ئەبوبەکر" دوای ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیییەکان بڵاوبۆتەوە، وێنەیەکی بە بێ ئەڵقەی هاوسەری بڵاوکردەوە.

لەماوەی رابردوودا ئاکاونتێک بەناوی هاوسەری رۆژان کە ناوی "ئاین شوانی"یە هەواڵی ئەو جیابوونەوەیەی راگەیاندوو نووسیووبووی " بەحوکمی ئەوەی بەیەکەوە ناگونجێین لەیەک جیابووینەتەوە".

شەوی رابردووش رۆژان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک وێنەیەکی خۆی بڵاوکردەوە، کە تیایدا هەردوو دەستی بە بێ  دەردەکەوێت، کە ئەلقەی هاوسەری تیادا نییەو پێدەچێت دەنگۆی جیابونەوەی ناوبراو لە هاوسەرەکەی راستبێت.

ئەو خانمە بێژەرەی هەواڵی کەناڵی رووداو لەمانگی ئازاری ئەمساڵدا ژیانی هاوسەری پێکهێنا، لەو دەمەدا رۆژان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڤیدیۆیەکی خۆی دەسزگیرانەکەی بڵاوکردوەو هەوادارێکی زۆری ئەو بێژەرە دیارە پیرۆزباییان لێکرد.

رۆژان ئەبوبەکر لە دایکبووی سلێمانییەو دەرچووی بەشی راگەیاندنی زانکۆی سلێمانییەو ماوەی پێنج ساڵە بێژەری هەواڵی سۆرانییە لە کەناڵی رووداو.



AM:11:55:18/07/2018