داوای هاوسەرگیری لە خانمە پێشکەشکارێکی NRT دەکرێت و بزانە چۆن وەڵام دەداتەوە

کوڕێک داوای هاوسەرگیری لە سارا خانم خانمە پێشکەشکاری کەناڵی ئێن ئاڕ تی دەکات و ئەویش بە پێكەنینەوە وەڵامی دەداتەوە.

لە ڕێگەی ستۆری ئینستاگرامەکەیەوە، داوای هاوسەرگیری لە خانمە پێشکەشکاری کەناڵی NRT، سارا خانم دەکرێت و ئەویش بە پێکەنینەوە وەڵامی ئەو هەودارەی دەداتەوە و ئاشکرای دەکات کە بەتەمای هاوسەرگیری نییە.

لە وەڵامی پرسیارێکی دیکەدا کە ئایا چەند نەشتەرگەری جوانکاری ئەنجامداوە سارا دەڵێت هیچ نەشتەرگەرییەکی جوانکاریی نەکردووە و دەشڵێت لەبەر ئەوەی نیازی هاوسەرگیری نییە و بیری لێنەکردووەتەوە لە ئێستادا هیچ مەرجێکی بۆ هاوسەرگیری نییە.

سارا پێشتر وتبووی " به ‌ڕای من جوانیی ڕووخسار گرنگییه‌كی ئه‌وتۆی نییه ‌و ته‌نیا كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌ زۆر سه‌رنجی ده‌خه‌نه‌ سه‌ر و پێیان وایه‌ ده‌بێت بێژه‌ر و ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سه‌ر شاشه‌ ده‌رده‌كه‌ون ده‌بێت زۆر جوان بن، له‌ كاتێكدا پێوه‌ری بێژه‌ری سه‌ركه‌وتوو ڕووخسار نییه‌ و ئه‌وه‌ی ده‌وترێت هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌، سه‌باره‌ت به‌ جه‌سته‌ش من وه‌ك لایه‌نێكی ته‌ندرووستی پارێزگاری له‌ جه‌سته‌م ده‌كه‌م و وه‌رزش ده‌كه‌م، ئێستاش باڵام 165 سانتیمه‌ و كێشم 52 كیلۆیه‌ كه‌ به‌رده‌وامیش گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا دێت."

هاوکات سارا کە لە ساڵی ١٩٩٤دا لەدایک بووە، سوپاسی هەموو ئەو کەسانەی کرد کە لە کارەکەیدا هاوکارییان کردووە و ئاماژەی بەوەش کرد، هەموو هەوڵێک دەدات لە پێناو بەرەوپێشچوون لە کارەکەیدا.



PM:02:57:18/07/2018