بەوێنە.. هونەرمەندێکی ناسراوی کورد کۆچی دوایی کرد

هونەرمەندی ناسراوی فرەبەهرە، غولامڕەزایی محەمەدی کە یەکێکە لە مۆسیقا ژەن و گۆرانیبێژ و شاعیرە ناسراوەکانی شاری قوچانی گیانی لەدەستدا.
ئەو هونەرمەندە فرەبەهرەیە کە ئەمڕٶ چوار شەممە ١٨ ی تەموز کۆچی دوایی کرد، مامۆستا بووەو خاوەنی چەندان  کتێبی ئەدەبی و هونەریە بەزامانی کرماجی سەرو.

غولامڕەزایی محەمەدی ساڵی ١٩٢٢ لە گوندی باجگیرانی سەر بە قوچان لە دایکبووە، جگە لە ئەدەب و رۆڵی کەلتوری ئەو کەسایەتییە، هاوکات ژەنیاری دوو تار بووە.


ئه‌م بابه‌ته ‌7242 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:11:37:18/07/2018