حکومەتی هەرێم وادەی دابەشکردنی دوو موچەی ڕاگەیاند

 

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، لەماوەی کەمتر لە مانگێکدا فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردە دوو موچە وەردەگرن.

پشتیوان سادق ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی بەهۆی گۆڕانکاری لە خشتەی موچەی فەرمانبەراندا، مامۆستایان لەماوەی کەمتر لە مانگێکدا دوو موچە وەردەگرن.

وەزیری پەروەردە وتیشی سەرەتای مانگی داهاتوو خشتەیەکی دیکەی موچە کە تایبەت دەبێت بە موچەی مانگی ئایار ڕادەگەیەندرێت و وەزارەتی پەروەردەش خراوەتە دووەم وەزارەتەوە لەدوای پێشمەرگە لە لیستەکەدا.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە بەپێی خشتەیەکی وەزارەتی دارایی، ئەمڕۆ وەزارەتی پەروەردە موچەی مانگی نیسانی ئەمساڵ وەردەگرێت، هەر چەندە بەهۆی نەبوونی پارەوە لە بانکەکاندا تا کاتژمێر 10:30ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ زۆرێک لە شوێنەکان مووچەیان وەرنەگرتووە.


 



AM:10:54:19/07/2018