فەرهاد پیرباڵ: من سەگی بەر قاپی بارزانیم

فەرهاد پیرباڵ دوای ئازادبوونی لە زیندان لە کەناڵی ئێن ئاڕ تییەوە دەرکەوتەوە و ڕایگەیاند ئەو خۆی بە سەگی بەر قاپی ماڵی بارزانی دەزانێت.

شەوی ڕابردوو، فەرهاد پیرباڵ بەشداری لە پانۆرامای هەواڵەکانی ئەو کەناڵەدا کرد و ڕایگەیاند کە لە زینداندا نەخۆشکەوتووە و دەیەوێت بەو پارەیەی کە خۆی هەیەتی بڕوات و چارەسەری خۆی بکات.

ڕاشیگەیاند ئەو قسانەی کە براکەی بە زۆر پێی کراوە سەبارەت بە تەندروستی ئەو لە زیندان دوورە لە ڕاستییەوە و ئەو لە ژورێکی مەتر و نیویدا زیندانیکراوە.

چەند جارێکیش لەکاتی ناوهێنانی بارزانیدا هەستایە سەرپێی و ڕایگەیاند کە خۆی بە سەگی بەر قاپی ماڵی بارزانی دەزانێت.



PM:12:14:19/07/2018