هەیفا وەهبی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەهەژێنێت

ھەیفا وەھبی، خانمە ھونەرمەندی لوبنانی، نوێترین وێنەی خۆی بە ستایلێکی نوێوە و بە جلێکی وروژێنەر بڵاوکردەوە.

ھەیفا لە ھەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام، نوێترین وێنەی خۆی بڵاو کردەوە، وەک لە وێنەکەشدا دەرکەوتووە، جلێکی وروژێنەری لەبەردایەو هەوادارانی سەرسامی خۆیان بۆ جوانی و بوێرییەکەی دەربڕیوە.

ئەو وێنەیەی هەیفا دەنگدانەوەیەکی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەدوای خۆیدا هێنا و لە زۆربەی پەیجە کوردییەکانیش هاوبەشی پێکراوە.

ھەیفا لە ساڵی 1976 لەدایک بووە، تا ئێستاش دەیان بەرھەمی گۆرانی ھەیە، لە چەند فیلم و زنجیرە دراماشدا وەک خانمە ئەکتەرێک بەشداری کردووە، ھەوادارێکی زۆریشی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا ھەیە.


PM:02:09:19/07/2018