پیاوێک بەهۆی جیابونەوەی لە ژنەکەی لەبەردەم دادگا خۆی سوتاند

هاووڵاتییەکی عێراقی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩ی تەمووز، دوای جیابونەوەی لە هاوسەرەکەی لەبەردەم دادگای بەغدا خۆی سوتاند.

ماڵپەڕی سومەریەنیوز لە زاری سەرچاوەیەکووە بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی ئەمڕۆ پێنجشەممە پیاوک لە دادگای بیاع لەبەغدای پایتەختی عێراق ژنەکەی تەڵاقی  لێوەردەگرێت، لەبەردەم دادگای ناوبراو ئاگر لە جەستەی خۆی بەردەدات و خۆی دەسوتێنێت.
 
ماڵپەڕەکە ئەوەشی خستوەتەڕوو، لەکاتی روداوەکەدا ئەو هاوڵاتیانەی لەبەردەم دادگاکەبوون بە هانای پیاوەکەوە چوون و نەیان هێشتووە ئاگرەکە جەستەی بەتەواوی بسوتێنێت و لەمردن رزگاریان کردووە، بۆیە بەپەلە رەوانەی نەخۆشخانەکراوە بەمەبەستی چارەسەری بریندارییەکەی.




PM:03:31:19/07/2018