نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر خۆپیشاندانەکانی عێراق هاتەدەنگ

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، داوا لە حکومەتی عێراق دەکات، رێز لە تەواوی داواکاری خۆپیشاندەران  بگرێت داواکارییەکانیان جێبەجێ بکات.

لە بەیاننامەیەکدا 
جان کۆبیچ سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، داوا لە کەسایەتیە سیاسییەکانی حکومەتی داهاتوی عیراق دەکەین بنیاتنانی ئیدارەیەکی چاک و ریفۆرمی سیاسی و رووبەڕووبوونەوی گەندەڵی بکەنە پێشێنەی کارەکانیان، کە دەبنە هۆی بەرەوپێشچوون و گەشە و رەخساندنی هەلی کار و دابینکردنی خزمەتگوزاری گشتی کە لە ژێر هەرەشەی لەناوچوونی تەواوەتیدان.

دەشڵێت، کە دژی کوشتن و بریندارکردنی خەڵکی مەدەنی و خۆپیشاندەران و کارمەندانی ئاسایش و پۆلیسن و، هاوکات دژی روخاندن و تێکدانی سیمای بینا حکومی حزبییەکان و کێڵگە نەوتیەکانن، هەروەها بە هەموو شێوەیەکیش لە دژی بە لاڕێدابردنی خۆپیشاندانە ڕەوا و ئاشتیانەکانن.

لە رۆژی ٧ی ئەم مانگەوە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی لە زۆربەی پارێزگاکانی باشوری عێراق دەستیپێکرد، سەرتای خۆپیشاندانەکانیش لە بەسرەوە سەریهەڵدا، تیایدا خۆپیشاندەران داوای باشکردنی خزمەتگوزارییەکان و دابینكردنی هەلی كار و چاكسازی لە كەرتی پەروەردە و تەندروستی و چاككردنی كارەباو لێپرسینەوەیانە گەندەڵكاران دەکرد.

ئەمڕۆ بەپێی دوایین ئامار کە لەلایەن ماڵپەڕی سۆمەریە نیوز بڵاوکراوەتەوە، ماوەی خۆپیشاندانەكانی چەند رۆژی رابردووی پارێزگاکانی باشوری عێراق 8 كەس كوژراون و زیاترلە 318  كەسی دیکەش برینداربون، كە 262 كەسیان سەر بەهێزە ئەمنییەكانن.




PM:05:00:19/07/2018