ماسنجەری فەیسبووک و ئینستاگرام پێکەوە دەبەسترێنەوە

لەنوێترین خزمەتگوزاری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، تۆڕی ماسینجەری فەیسبووک و ئینستاگرام پێکەوە دەبەسترێتەوە.

میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردەوە، لەمەودوا بەکارھێنەرانی ماسنجەری فەیسبوک دەتوانن کۆنتاکتەکانی نێو ئینستاگرامیان بە یەک کلیک بۆ ماسنجەر زیاد بکەن، کە ناوی خزمەتگوزارییەکەش (Sync Contacts)، بۆ بەکارھێنانیشی تەنیا پێویستە زووتر فەیسبووک و ئینستاگرامەکەیان بە یەکدی بەسترابنەوە.

لەو میدیانەوە ئاماژە بۆ ئەوە دەکرێت کە بۆ بەدەستھێنانی ئەو خزمەتگوزارییەی ماسنجەری فەیسبووک، پێویستە پڕۆگرامەکە لەنێو مۆبایلدا، نوێ (Update) بکرێتەوە، بەمەش خزمەتگوزارییەکەی بۆ زیاد دەبێت.

پڕۆگرامی ماسنجەری فەیسبووک، لە ساڵی 2011دا کارا کرا، ئێستاش بەکارھێنەرێکی زۆری لە سەرانسەری جیھاندا ھەیە، کۆمپانیای (فەیسبووک)ی ئەمریکی خاوەنیەتی، ھەروەھا بە یەکێک لە باشترین پڕۆگرامەکانی تۆڕی پەیوەندی دادەنرێت.



PM:09:33:19/07/2018