نەیمار بڕیاری مانەوەیدا



نەیماری ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەرازیل و یانەی پاریس سانجێڕمان، رەتیکردەوە لە یانە پاریسیەکە بڕوات و بڕیاری مانەوەی دا لە وەرزی داهاتوو.
نەیمار رایدەگەیەنێت من ئێستا گرێبەستم لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمان هەیەو دڵخۆشم لەم یانەیەو لەگەڵ سەرۆک و هاندەران و شاری پاریس زۆر خۆشحاڵم بۆیە دڵنیاتان دەکەمەوە وەرزی داهاتوو لە پاریس دەمێنمەوە.
بە هەمانشێوە ناسر خەلێفی سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمانیش  دووپاتی کردەوە لە وەرزی داهاتوو نەیمار لە یانەکە دەمێنێتەوەو ناچێتە هیچ یانەیەکی ترەوە.
بە پێی هەواڵی رۆژنامەکان یانەی ریال مەدرید زۆر هەوڵی رازیکردنی نەیمار دەدات بەڵام ئەم وەرزەش شکستی هێناوە لە کڕینی ئەو یاریزانە بەرازیلیە.



PM:12:28:20/07/2018