ئەمەل سەعید کورد: ئەژدەر وەهبی هیچی کەمتر نیە لەمایکڵ بوبلێی گۆرانیبێژی کەنەدی

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژیکورد "ئەمەل سەعید کوردە" لە هەڵسەنگاندنێك بۆ نوێترین گۆرانی گۆرانیبێژی کورد "ئەژدەر وەهبی" دەکات.

ئەو خانمە گۆرانیبێژە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووك دەلێت، "پێم خۆشە بە پێی ئەو زانیاریەی دەیزانم لە تەکنیک و ئەدائی قوڕگدا بە پێی گشت پێوەرەکانی contemporary music لە popular music performanceواتە بەرهەمە هونەریەکانی سەردەم دەکات یەکێ لە کارە هونەریەکانی ئەژدەری هاوڕێم هەڵسەنگێنم، "خۆشم ئەوێیت" دواین کاری هونەری هونەرمەند "ئەژدەر وەهبی" یە لەم کارەدا ئەژدەر زیاد لە ۷ تەکنیکی قوڕگ و دەنگی بەکار هێناوە لەوانە ! breath,creek,cry, head voices,chest voices,speech,vibration ".

دەشڵێت،" 
دوو جۆر گۆرانی بێژ هەن، هەندێکیان موئەدین واتە ئەدا دەکەن و هەندێکی تریان موغەنین واتە تەنها گۆرانی دەچڕن ! کەمن ئەو گۆرانی بێژانەی لە یەک کاتتدا هەم موئەدی و هەم موغەنین بەڵام ئەژدەر ئەوەمان بۆ دەسەلمێنێت کە یەکێکە لەو گۆرانی بێژانەو بە بڕوای من هیچی کەمتر نیە لە مایکڵ بوبلێی گۆرانی بێژی کەنەدی.

ئەمەل ئاماژە بەوەشدەکات،" وشەی مالیزما وشەیەکی کۆنی یۆنانیە واتە سەماکردن لەسەر نۆتەکان، بەڕاستی ئەژدەریش جوان سەمای قوڕگی نیشانداوە لەسەر نۆتەکان.

هەروەها لەبارەی هۆنراوەی گۆرانیەکەوە دەلیت،" ئەمە یاسایە لە دونیادا هەر چیرۆکێک یاخود گۆرانیەک وشەکانی بەسەر خۆماندا نەهاتبێت گوێی پێ نادەین ! واتە هۆنراوەکەی بە پێی ڕووداوەکانی گوێگر مەقبولە." 

ئەو خانمە گۆرانیبێژە لەبارەی میوزیکی بەرهەمەکەی ئەژدەر وەهبییەوە دەڵێت،" لەچەند بەشێکی بچوکدا ئەژدەر ئەدائی پەلەیە بۆیە پیانۆکە فریای پڕکردنەوەی بۆشایەکان بە جوانی ناکەوێت و لە هەندێک جاردا جوان لەسەر کۆردەکان ناوەستێت، ئەمەش بە نوقسانی نازانم چونکە لە دونیادا صۆلۆی ئیرتیجالی بۆ دووکەس هەرگیز موتابقی یەکتر نابن سەد لەسەد، بۆیە هەندێک جار کورتی پێوە دیار دەبێت ئەزانم تۆمارکراوی ستۆدیۆیە، بەڵام ئەژدەر زۆر یاری بە قوڕگی دەکات بێ سنورە ئەدائکردنەکەی.



PM:12:36:20/07/2018