ریاڵ مەدرید هەوڵەکانی بۆ کڕینی ئیکاردی دەستپێکردەوە


یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیا دەیەوێت ئیکاری یاریزانی یانەی ئینتەرمیلان بباتە ریزەکانیەوەو بۆ ئەو مەبەستەش هەوڵەکانی دەستپێکردووە.
وەرزی رابردوو یانەی ریاڵ مەدرید زۆر هەوڵی واژۆکردنی گرێبەستی لەگەڵ ئیکاردی دا بەڵام یانەی ئینتەرمیلان دەستبەرداری نەبوو.
بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی مارکا یانەی ریاڵ مەدرید دەستی بە هەوڵەکانی بۆ کڕینی ئیکاردی کردووەو ئیدارەی مەدرید دەتوانن بە ١١٠ ملیۆن یۆرۆ ئەم هێرشبەرە بکڕن، چوونکە ئەمە نرخی هەڵوەشانەوەی گرێبەستەکەیەتی لەگەڵ یانەی ئینتەرمیلان.
دوای چوونی رۆناڵدۆ، یانەی ریاڵ مەدرید بە دوای یاریزانێکی ئەستێرە وێڵەو چەند یاریزانێکی تری بێجگە لە ئیکاردی کردۆتە ئامانج.




PM:12:37:20/07/2018