پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

ماڵپەڕی ئەکواویزەر ئاشکرایکرد ئەگەرچی لەسەرەتای هەفتەی داهاتوودا تا سێشەممە پلەکانی گەرما لەهەرێمی کوردستان بۆ خوار ٤٠ پلەی سەدی دادەبەزن بەڵام دواتر بەرزبوونەوەی بەرچاو بەخۆیانەوە دەبینن.

ماڵپەڕی ئەکواویزەر کە ماڵپەڕێکی تایبەتە بە کەش و هەواو ڕۆژانە کەش و هەوای ناوچە جیاوازەکانی جیهان بڵاودەکاتەوە، ئاشکرایکردووە، لەمڕۆوە پلەی گەرما بۆ خوار ٤٠ پلەی سەدی دادەبەزێت و تا ڕۆژی سێشەممە فێنکتر دەبێت.

هەر بە گوێرەی پێشبینییەکانی ئەو ماڵپەڕە لە ڕۆژی سێشەممەوە پلەی گەرما بۆ نزیکی ٤٤ و ٤٣ بەرزدەبێتەوە.



PM:03:03:20/07/2018