خۆپیشاندان لە سێ پارێزگای عێراق بەردەوامە و لە بەغداش دەستیپێکرد

لە هەرسێ پارێزگای بەسرە و زیقار و نەجەف لە نیوەڕۆی ئەمڕۆوە خۆپیشاندان دەستیپێکرد و کاتژمێر چواریش لە بەغدا خۆپیشاندان دەستپێدەکات.

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ جارێكی تر هاوڵاتیان دژی کەمی کارەبا و ئاوخۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داواكارییەكانیشان هیچ گۆڕانكاریەكی بەسەردا نەهاتووە، كە بریتین لە دابینكردنی كارەبا و ئاوی خواردنەوە و هەلی كار و بنەبڕكردنی گەندەڵی.

هەروەها مەبەست لە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆ وەک پشتگیریەکە لە ئەو کەسانەی کە لە خۆپیشاندانەکاندا کوژراو و برینداربوون هەروەها خۆپیشاندەران دەیانەوێت ئەو بڕیارانەی کە حکومەتی عێراق دەریکردووە بۆ جێببەجێکردنی خزمەتگوزارییەکان لە بەسرە لە شارەکانی تری عێراقیشدا جێبەجێبکرێت.

پێشبینیش دەکرێت خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆ زیاتر فراوان بێت و بەرپرسە حکومییەکانیش ڕایگەیاندووە لە ماوەیەکی کەمدا داواکاری خۆپیشاندەران جێبەجێ دەکەن.



PM:03:52:20/07/2018