خۆپیشاندانەکەی بەغدا سەرکوتکرا
کاتژمێر ٥ ی پاشنیوەرۆی ئەمڕۆ لە شاری بەغدای پایتەخت خۆپیشاندان لە پێناو چاککردنی خزمەتگوزاری ئاو و کارەبا و دەرفەتی کار دەستی پێکرد، هاوکات خۆپیشاندان لە زۆربەی شارەکانی باشووری عێراق دەستی پێکرد.
ژمارەیەک لە خۆپیشاندانی ئەمڕۆی بەغدا دروشمی گۆڕینی سیستەمی پەرلەمانی بۆ سەرۆکایەتییان دەوتەوە کە جیاوازبوو لە دروشمی خۆپیشاندانی رۆژانی تر.
خۆپیشاندانی بەغدا دووای چەند کاتژمێرێک بەردەوامی کە هەوڵیان دا پێشڕەوی بکەن بۆ ناوچەی سەوز، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەگازی فرمێشک رێژ و لێدان و رشتنی ئاووەوە بلآوەی پێکرا.
هەرچەندە هێزە ئەمنییەکانی بەغدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە هیچ هێزێکی ئەمنیان بەکارنەهێناوە بۆ بلآوەپێکردنی خۆپیشاندەران.
لە رۆژی ٧ یە تەمووزەوە لە باشوری عێراق لە شاری بەسرە خۆپیشاندان لە پێناو چاککردنی خزمەتگوزاری ئاو کارەبا و هەلی کاردا دەستی پێکردو لە چەند رۆژێکدا سەرجەم پارێزگاکانی عێراقی گرتەوەو لەئەنجامدا پێکدادان لە نێوان هێزە عێراقییەکان و خۆپیشاندەراندا روویداو زیاتر لە ١٠ هاولآتی کوژراون و بەسەدان هاولآتی و هێزی پۆلیس برینداربوون، هەروەها چەندان بارەگای حیزبی سوتێنران و چەندان بینای حکومی و فڕۆکەخانەی نەجەف لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە کۆنترۆڵکرا.
حکومەتی عەبادی لەگەڵ بۆ کپکردنەوەی خۆپیشاندانەکان پەنای بردە بەر هەولێ چارەسەکردنی ئاو و کارەبا دابینکردنی سێ ملیار دۆلارەوە بۆ ئەو بوارە، هەروەها هێزە ئەمنییەکانیش بەشێوەیەکی سنوردار دەستیان نە پاراست لە سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران.
PM:09:07:20/07/2018