کێشە دەکەوێتە گواستنەوەی پارەی مووچەی مووچەخۆرانی عێراق و بانکی ناوەندی لەسەر پشێوی ئەمنی ناتوانێت پارە بنێرێت بۆ لقەکانی لە پارێزگاکان، بەو هۆیە پاشکەوتیان بۆ دەکات.
رۆژی پێنج شەممە بانكی ناوه‌ندیی عێراق نووسراوێک بۆ لقی بانەکان دەنێرێت کە تیایدا بڕیار دراوه، هه‌واڵه‌كردنی پاره له‌نێوان سه‌رجه‌م بانكه حكوومییه‌كان و بانكه ئه‌هلییه‌كانی پارێزگاكانی باشوور و ناوه‌ڕاست، ڕابگیرێت.
هه‌ر له نووسراوه‌كه‌دا، بڕیار دراوه، ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی تا 19/ 7/ 2018 مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، مووچه‌كانیان پاشكه‌وت بكرێت بۆ مانگی ئابی داهاتوو.
ئەم رێووشوێنە لە کاتێکدایە کە یەکەمجارە لە دوای رووخانی رژێمی عێراقەوە لە ساڵی ٢٠٠٣دا بەهۆی باری ئەمنییەوە بانکی ناوەندی عێراق نەتوانێت پارە بنێریت بۆ لقەکانی لە پارێزگاکان تا دابەشیبکات بەسەر مووچەخۆرانی حکومەتدا.