شەپۆلێکی گەرما هەرێم دەگرێتەوە

کەشناسی عێراق رایدەگەیەنێت لە رۆژی سێ شەممەی داهاتووە شەپۆلێکی گەرما شارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عیراق لە بەیاننامەیەكدا راایدەگەیەنێت "‌ شەممە ئاسمانی ناوچەكانی عیراق و هەرێم ساماڵ دەبێت و خێرایی با لەنێوان 10- 20 كیلۆمەتر لەكاتژمێرێكدا دەبێت، بەڵام لە ناوچەكانی باشور لەكاتەكانی ڕۆژدا خێرایی با چالاك دەبێت (دەبێتە ڕەشەبا) 50 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا و بەهۆیەوە خۆڵبارین دەبێت."

کەسناسی عێراق دەڵێت " ڕۆژانی یەك شەممە و دوو شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما بە نەگۆڕی دەمێننەوە و بەهۆی (ڕەشەبا) لە ناوچەكانی باشوور، كە خێراییەكەی دەگاتە 50 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا خۆڵبارین دەبێت و ئاستی بینین بۆ نزیكەی 6 كیلۆمەتر كەمدەبێتەوە."

بەپیچەوانەی سەرەتای هەفتەوە، كەشناسی ئاماژەی بەوەشكردووە، ڕۆژی سێ‌ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكەن و تا كۆتایی هەفتە بەردەوام دەبێت و خێرایی با بە جێگیری وەك ڕۆژانی ڕابردوو دەمێنێتەوە.



PM:11:30:20/07/2018