بەوێنە .. دایک و کچێک و هاوڵاتییەکی تر لە ئاوی دوکاندا خنکان


ئەمڕۆ 20 ی 7 ی 2018 ، لەهەریەكە لە بەشی سەروەی دەریاچەی دوكان و لە چەمێك نزیك گوندی ساڵانان سێ‌ هاوڵاتی کە دوانیان دایک و کچ بوون لەكاتی مەلەكردندا خنكان و گیانیان لەدەستدا.
 
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیس سلێمانی بەشی راگەیاندن و پەیوەندیەکان رایگەیاند " پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەبەشی سەرەوەی دەریاچەی دوكان و لەكاتی مەلەكرندا دایك  و كچێك بەناوەكانی ( ش ، م ، ع لەدایكبووی 1970  و ك ، أ ، س ) لەدایكبووی 1992 ) كەدانیشتوی قەزای دوكانن و بەخێزانی بۆ مەلەكردن ڕویان لەناوچەیەكربوو گیانیان لەدەسەتدا و دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەفریاگوزارییەكان تەرمەكانیان دەرهێنرانەوەو ڕەوانەی پزیشكی دادوەری لەشاری سلێمانی كران" .

لە راگەیاندنەکەی پۆلیسدا هاتووە "هەرئەمڕۆ و لەچەمێكی نزیك گوندی ساڵانان ی بەقەزای چاوارتا هاوڵاتی ( ش ، م ، س ) لەدایكبوی 1992 لەكاتی مەلەكرندا خنكاوگیانی لەدەستدا" .

دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەفریاگوزارییەكان تەرمەكەی دەرهێنرایەوەو ڕەوانەی پزیشكی دادوەری لەشاری سلێمانی كرا .
لەئێستاشدا لەلایەن هەردوو بنكەی پۆلیسی دوكان و بنكەی پۆلیسی چوارتا پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ هەردوو ڕوداوەكە كراوەتەوە و لێكۆڵینەوەكان دەستیانپێكردووە .

ئەمەلەكاتێكدایە كە هێزەكانی پۆلیس چەندین جار ڕێنماییان داوە بەهاوڵاتیان كە مەلەكردن لەهەندێك شوێن قەدەغەیە



AM:02:02:21/07/2018