" ‌هێرۆ ئیبراهیم تەندروستی باشە "

لە کاتێکدا قسە لەسەر خراپی باری تەندروستی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی دەکرێت، سەعدی پیرە ئەو هەواڵانە بەدرۆ دەخاتەوە.

وتەبێژی مەکتەبی سیاسی یەکێتی سەعدی پیرە، ئەو دەنگۆیانەی کە لەسەر مردنی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی  یەکێتی رەتدەکاتەوە و دەڵێت" ئەو دەنگۆیانە راست نییە و لە ئیستادا هێرۆ خان لە شاری سلیمانییە و باری تەندروستی جێگیرە ، نەخۆشیش نییە".

وەک ماڵپەڕی خەندان باسی دەکات "لە شەوی رابردووەوە دەنگۆی مردنی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، هاوسەری مام جەلال، سکرتێری پێشوی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان  لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوەتەوە کە گوایە لە نەخۆشخانەیەکی ئەڵمانیا کۆچی دوایی کردووە".



AM:10:34:21/07/2018