لەسەر ئەنجامی هەژمارکردنی دەستی، کۆمسیۆن روونکردنەوەیەک بلآودەکاتەوە

کۆمسیۆنی نوێی بالآی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەو زانیاریانە رەتدەکاتەوە کە لەسەر ئەنجامی جیاکردنەوەی دەستی بلآوکراونەتەوەو دەڵێت " دوورن لە راستیەوە".

لەیس جەبر وتەبێژی کۆمسیۆنی بالآی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایدەگەیەنێت " کۆمسیۆنی بالآی هەڵبژاردنەکان ئەنجومەنی کۆمسیاران و دادوەرە دامەزرێنراوەکان بۆ ئەو پرۆسەیە لە دوای کۆتایی هاتنی پرۆسیە هەژمارکردنەوەی دەنگەکان دەرەئەنجامەکان تا رادەگەیەنرێت کە پرۆسەکە بەردەوامە".

چەند رۆژێکە لە تۆڕە کۆمەلآیەتییەکان ئەنجامی دەستی دەنگەکانی پارێزگاکانی عێراق بلآودەکرێنەوە، بەلآم کۆمسیۆن سەرجەم ئەو هەوالآنە بەدرۆدەخاتەوەو جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە پرۆسەکە تەواو نەبووە.

رۆژی ١٢ ی ئایار هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجامدراو ئەنجامەکەی بە ئەلکترۆنی جیاکرایەوە کە ئەنجامەکەی بووە مایەی رەتکردنەوە ئەنجامەکان لەلایەن زۆربەی قەوارە سیاسیەکانەوەو بووە هۆی ئەوەی تا ئێستا ئەنجامەکان رانەگەیەندراوە.



PM:12:43:21/07/2018