ئەمڕۆ لەسلێمانی مەراسیمی بەخشینی خەڵاتی شەهیدی قەڵەم سۆرانی مامە حەمە بەڕێوەدەچێت.
ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی بەبۆنەی تێپەڕینی دە ساڵ بەسەر تیرۆر کردنی ڕۆژنامەنوس سۆرانی مامە حەمەدا لە هۆتێل مەم و زین مەراسیمی بەخشینی خەڵاتی شەهیدی قەڵەم سۆرانی مامە حەمە بەڕێوە دەچێت.
مەراسیمەکە لەکاتژمێر ٥.٣٠ خولەکی ئیوارە دەستپێدەکات و تێیدا وەک هەموو ساڵێک خەڵات دەدرێتە ڕۆژنامەنوسان.
سۆرانی مامە حەمەساڵی (١٩٨٧) لهگهڕهكی رهشید ئاوای شاری كهركوك لهدایكبووه، و بەرپرسی نوسینگەی کەرکوکی گۆڤاری لڤین بوو، لە بەرواری ٢١/٧/٢٠٠٨دا لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا لە کەرکوک تیرۆر کرا.