مەترسییەکی گەورەی ئینتەرنێت و VPN ئاشکرا دەبێت

لەگەڵ داخستنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هاوڵاتیانی هەرێم VPN بەکاردەهێنن و وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنیش هۆشداری دەدات.

ئومید محەمەد،وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمبە ماڵپەڕی خەندانی وتووە، بە پێی توێژینەوەکان بەکارهێنانی(VPN)لە لایەن هاوڵاتیانەوە هەرچەندە پاسۆرد شکێنە و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکاتەوە، بەڵام ئەو بەرنامەیە باش نییە".

ڕاشیگەیاندووە "ئەگەر هاوڵاتیان بە فری بەرنامەکە بەکاربهێنن و نەیکڕن، هەموو نهێنیەکانی ناو مۆبایلەکەنیان دەکەوێتە لای ئەو کۆمپانیایە، بەڵام ئەگەر بە پارە بێت کێشەی نییە، هەرچەندە هاوڵاتیان گوێ بەوە نادەن و بەشێوەیەکی بەرفراوان بەکاریدەهێنن".



PM:12:50:21/07/2018