پێشکەشکارە بەناوبانگەی ڕووداو لەسەرکاندید نەکردنی توڕەیە

پێشەوا هەورامانی ڕوونکردنەوقەیەکی لەسەر کاندیدبوونی بۆ پەرلەمانی کوردستان له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاوکردەوە و نیگەرانە لە کاندید نەکردنی.


پێشه‌وا نوسیویه‌تی"لەبارەی کاندید بوونی من:بەڕێزان لە هەڵبژاردنێکدا من بە دوانزە دەنگ بەرانبەر دوو دەنگ لە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی سلێمانی هەڵەبجە لەگەڵ مونافسەکەم سەرکەوتم و بوومە کاندیدی پارتی و کە بەڕێزیان کارگێڕی لقەو برایەکی ئەندامی سەرکردایەتییە،بەڕێز بەرپرسی لق پیرۆزبایی کردو داوایکرد پەلەبکەم لە کارکردن و جووڵە بۆ پرۆسەکە"

پێشەوا نیگەرانی خۆشی دەربڕیوە و دەڵێت "بەڵام لە ئێوارە هەواڵێکم پێگوتراوە بە نافەرمی کە کاکی خاوەن دوو دەنگ لەجێی من دانراو، من بۆ ئە پرۆسەیە داوام لێکراو دوای بڵاو بوونەوەی هەواڵەکەش سەدان گەنج پاڵپشتی و هاوکاری منیان ڕاگەیاند بۆ سەرکەوتنم، ئەم کورتە نوسینەم بۆ ئەوانەیە کە ئەم ڕۆژانە بەردەوام ئەم پرسیارەیان لەمنکردووە، و لە ئێوارەشەوە نامەو تەلەفۆنی زۆر هاتوون دوای بیستنی ئەم هەواڵە، من و کەس و کارم و ئێوە دەبێت چاوەڕێی عەدالەتی ماڵی بارزان بکەین کە لە ڕەحمەتی جەنابی شێخ ئەحمەدو بارزانی نەمرەوە تا جەنابی سەرۆک پێی ناسراون"


پێشەوا دەشڵێت"قسەی ئێوەش بۆ من گرنگە چوونکە تەگەرە دروستکردن و ساردکردنەوەی من بێ هیوایی لای سەدان و هەزاران گەنجی دیکە دروست دەکات کەهیوایان لەسەر سەرکەوتنی من وەک گەنجێک هەڵچنیبوو"

 



PM:02:39:21/07/2018