بەرپرسی راگەیاندنی
پێشووی قایمقامیتی خورماتوو ڕایدەگەیەنێت لەسەر ئەوەی پێشمەرگە بوون و ئاڵای
کوردستان لەسەر پێناسەکانیان هەبووە لە بازگەیەکی پشکنین لە خوورماتوو هێرشکراوەتە
سەر دوو پێشمەرگە و لێیاندراوە.
محەمەد فایەق،
بەرپرسی ڕاگەیاندنی پێشووی قایمقامیەتی خوورماتوو، بە سپی ڕاگەیاند لە کاتژمێر
١٠:٣٠ خولەکی شەوی ڕابردوو دوو پێشمەرگە بە ناوەکانی (م. ی. ح) کە لەدایکبووی ساڵی
١٩٨١ و (ف.ص.ق) کە لەدایکبووی ١٩٩٠یە چونەتە بازگەی پشکنینی هێزەکانی
بەرپەرچدانەوەی خێراو دوای ئەوەی داوای پێناسیان لێدەکەن سوکایەتی با ئاڵای
کوردستا دەکەن و دەڵێن ئەوە ئاڵای وڵاتی میسرە، و ئەوانیش پێی دەڵێن کە ئەوە ئاڵای
کوردستانە.
وتیشی پاشان تا
دەتوانن لە هەردوو پێشمەرگەکە دەدەن و سوکایەتییەکی زۆریان پێدەکەن.