جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایدەگەیەنێت پارتی لە هەولێر هەڵیکوتاوەتە سەر ئۆفیسی جوڵانەوەکە و ڕێگە نادات کارەکانی تایبەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدەن.
عومه‌ری مامه كورده نوێنه‌ری نه‌وه‌ی نوێ له كۆمسیۆن به ئێن ئاڕ تی ڕاگه‌یاندووە، زێره‌ڤانییه‌كانی گوندی ئینگلیزی لە هەولێر ڕێگە نادەن كاره‌كانیان ئه‌نجام بده‌نو هەڵیانکوتاوەتە سەر ئۆفیسی نەوەی نوی.
ئەو بەرپرسەی نەوەی نوێ وتوشیەتی "ئێمه بانگه‌وازێكمان كرد بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت ببنه نوێنه‌ر له‌سه‌ر سندوقه‌كان و چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن، بۆ ناونوسینیان پێویست بوو بێنه ئۆفیسی نه‌وه‌ی نوێ له گوندی ئینگلیزی به‌ڵام ئەمڕۆ له‌لایه‌ن زێره‌ڤانیه‌كانه‌وه رێگری له‌و كه‌سانه و تیمی ئیمه‌ش كرا كه كاره‌كانیان بكه‌ن."
دەشڵێت "ئێمه له كۆمسیۆن به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی ناومان هه‌یه و لیستی خۆمان هه‌یه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان، كاره‌كانیشمان له چوارچێوه‌ی رێنماییه‌كانی كۆمسیۆنه كه وه‌رگرتنی نوێنه‌ره بۆ سه‌ر سندوقی ده‌نگدان."