شارا ئیبراهیم شانازی بە پیاوێکەوە دەکات

خانمە میدیاکاری ناسراو "شارا ئیبراهیم" کە چالاکییەکانی لە تیڤی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەبێتە مایەوەی راکیشانی سەرنجی هەوادارانی، وێنەی هونەرمەندێکی بڵاوکردوەتەوەو شانازی پێوەدەکات.

لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، خانمە پێشکەشکاری کورد شارا ئیبراهیم دوو وێنەی لەگەڵ هونەرمەند عەبدول قەهار زاخۆیی بڵاوکردوەتەوەو لەسەر وێنەکە نوسیویەتی،" تامردن شانازیت بۆ هەموو کورد".
 هەوادارانی شارا لەسەر ئەو نوسینە، کۆمێنتی جیاوزیان بۆ نوسیویە بەشێکیان دەڵێن، سەرکەوتوبێت بەشێکیشی رەخنەی لێدەگرن.

شارا ئیبراهیم لە ساڵی ١٩٨٩له‌ سلێمانی لە دایکبووە وهاوسەری هەیەو خاوەنی منداڵێکی کوڕە.


PM:08:02:21/07/2018