بڕیارە بەمنزیکانە پۆستی پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه یەکلایی بکرێتەوەو لە ناو یەکێتی نیشطیمانیشدا کۆدەنگی لەسەر (ئازاد تۆفیق) هەیە کە بكرێته پارێزگاری ئەو شارە.
ئه‌حمه‌د قه‌ده‌فه‌رى، جێگرى به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى 9ى شاره‌زورى یه‌كێتى نشتیمانى كوردستان بە میدیاکانی راگەیاند، کە ئەمڕۆ شەممە ٢١ی تەمووز، سەردانی مەکتەبی سیاسی حزبەکەی کردووە، به‌مه‌به‌ستى به‌دواداچوون بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ى پۆستی پارێزگاری هەڵەبجە، بۆ ئەوەی چیتر ئه‌و پۆسته به شێوه‌ى وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌نه‌برێت، کە ماوەی دوو ساڵە بە بەتاڵی ماوەتەوە.
وتیشی، ناوى هه‌ریه‌ك له (عه‌لى عوسمان) پارێزگارى به‌وه‌كاله‌تى ئێستا و (ئازاد تۆفق) ئه‌ندامى مه‌كته‌بى ڕاگه‌یاندن و (عوسمان محه‌مه‌د) كارگێڕى مه‌ڵبه‌ندى هه‌ڵه‌بجه و (سه‌عید سه‌ید قادر) به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كاره‌باى هه‌ڵه‌بجه، ئاراسته‌ى مه‌كته‌بى سیاسى كراون، به‌ڵام له ناو مه‌كته‌بى سیاسى چانسى زیاتر بۆ دانانى (ئازاد تۆفیق) هەیە وه‌ك پارێزگارى نوێى هه‌ڵه‌بجه
ئەو بەرپرسەی یەکێتی ئاشکراشی کرد، کە لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا به فه‌رمى ئەو پۆستە یه‌كلاده‌بێته‌وه و پارێزگارێكی نوێ بۆ پۆستی پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه داده‌نرێت، پاشان له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه فه‌رمانى ده‌ستبه‌كاربوونى بۆ ده‌ردەچێت.