کەژێ وێنەیەکی سەرنجڕاکیش بڵاودەکاتەوە

کچە گۆرانیبێژی شۆخ و شەنگ، کەژێ کچی هونەرمەندی ناسراو هاوتا ئەسعەد، وێنەیەکی سەرنجڕاکێشی بڵاوکردەوە، بوە جێی سەرنجی هەوادارانی.

لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، کەژێ هاوتا وێنەیەکی خۆی بڵاوکردەوە و هەوادارانی سەرسامی خۆیان بۆ جوانییەکەی دەربڕی.

کەژێ لەگەڵ وێنەکەدا هۆنراوەیەکی هۆنیوەتەوەو دەلێت:

هەموو سپێدەیەك 
لەباخچەكەی ماڵی ئێمە 
مینایەك بەگوڕ دەخوێنێ
سەرنج دەدەم ئەو تەنیایه
نازانم بۆ خۆی دەنوێنێ 
من مەزندەی ئەوەدەکەم 
ئەو ڕقی لەبەیانیان بێت
یا تەنیایی شەوانی خۆی بەو ئاوازەوه دەربڕێت
شەو پەناگەی عاشقان و عاریفانە
سەحەریش بەو روناكیەی خۆی ئەمیش چاوی له شه وانه 

 کەژێ

کەژی هاوتا تەمەنی 17 ساڵە له‌ دایكبووی شاری هه‌ولێره ، خاوەنی چەندین کلیپ و گۆرانیەو لە تەمەنی مناڵیەوە تێکەڵی دنیای گۆرانی بووە.



PM:10:57:21/07/2018