هۆزه‌کانی باشوورى عێراق، داوا لە سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکەن پەلەبکات لە جێبەجێکردنی داخوازییەکانی خۆپیشاندەران، لە ئەگەری جێبەجێ نەکردنیشی هه‌ڕه‌شه‌ى ڕوبهڕووبوونهوهى چه‌كدارى لە هێزە ئەمنییەکان ده‌كه‌ن.
ماڵپه‌رى RTى ڕووسی بڵاوکردەوە هۆزه‌كانى باشوورى عێراق داوا لە حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکەن، کە سه‌رجه‌م داخوازییه‌كانى خۆپیشانده‌ران به بێ"ده‌ستى ده‌ستی" پێکردنیان جێبەجێ بکات.
هاوکات هەڕەشەی توندیش لە هێزه ئه‌منییه‌كان دەکەن، لە ئەگەری بەکارهێنانی توندوتیژیی به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران وەک گولـله و ئاگر و ئاوى كوڵاو، ئەوانیش بە چەک وەڵامیان دەدەنەوە.
هەروەها لە بەشێکی دیکەی داواکەری هۆزەکانی باشووری عێراقدا هاتووە، بە پێویستی دەزانن کە سەرجەم خۆپیشاندەرە دەستگیرکراوەکان ئازادبکرێت، کە به‌پێی دوایین ئامارەکان، 211 خۆپیشانده‌ر بە دەستی هێزە ئەمنییەکانی عێراق بونەتە قوربانی و سەدان خۆپیشاندەریش دەستگیرکراون.
رۆژی ٧ی ئەم مانگە ناڕەزایی و خۆپیشاندان له به‌سڕه ده‌ستى پێكرد و دواتر هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانى بابل، كه‌ربه‌لا ، نه‌جه‌ف، زیقار، موسه‌ننا، دیوانییه، واست و میسانى گرته‌وه.
خۆپیشانده‌ران، داوای باشکردنی خزمه‌تگوزارییه‌کان دەکەن له‌وانه، ئاو و كاره‌با و دابینكردنى پێداویستى نه‌خۆشخانه‌كان و هه‌لى كار، ئه‌مه جگه له ته‌شه‌نه‌كردنى گه‌نده‌ڵى به‌ناو سه‌رجه‌م جوگهكانى حكوومه‌ت.