"سپی" ناوی کاندیدی بەهێزی هەرسێ لیستەکەی کوردستان بڵاودەکاتەوە

کاندیدی سەرۆکی لیستی هەریەک لە  پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان بۆ پەرلەمانی کوردستان ئاشكرادەکرێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە "سپی" راگەیاند،" قوباد تاڵەبانی کاندیدی بەهێزی یەکیتییە بۆ سەرۆکی لیستی ئەو حزبە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان".

هەروەها وتی،  "کاندیدی بەهێزی گۆڕانیش، عەبدولا مەلا نوری پەرلەمانتاری خولی پێشوی بزوتنەوەکەیە بۆ سەرۆکی لیستی بزوتنەوەکە بۆ پەرلەمانی کوردستان".

سەبارەت بە کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستانیش، سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کرد، "هەرچەندە لەسەرەتادا باس لە "نێچیرڤان بارزانی"ەدەکرا، بەڵام ئێستا  باس"هێمن هەورامی" دەکرێت بۆ سەرۆکی پارتی بۆ پەرلەمانی کوردستان".

جێی ئاماژەیە پێویستە ٢٥ی ئەم مانگە سەرجەم لیستەکان ناوی کاندیدەکانیان رەوانەی کۆمسیۆن بکرێت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، کە بڕیار وایە ٣٠ ئەیلولی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.



AM:12:33:22/07/2018