پۆلیسی سلێمانی لەسەر سڵاوە سەربازییەکە بۆ شاناز ئیبراهیم روونکردنەوە دەدات

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی لەسەر ئەو سڵاوە سەربازییەی بۆ شاناز ئیبراهیم ئەحمەدیان کردبوو، روونکردنەوەیەک بڵاودەکەنەوە. 

لەسەر سڵاوە سەربازییەکەی لە بنکەیەک بۆ شاناز ئیبراهیم ئەحمەد کرابووە، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی، روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوەو دەڵێت "ھەمو لایەک ئاگادار دەکەینەوە کە بەھیچ شێوەیەک سڵاوی سەربازی بۆ خاتو شاناز نەکراوە، بەڵکو سڵاوی سەربازی بۆ بەرێز بەرێوەبەری پۆلیسی سلێمانی کراوە لەکاتی پێشوازیکردن لەناوبراو".

راگەیاندنی پۆلیسی سلێمانی ده‌ڵێن:"ھەرکەسێک شارەزایی لەیاسای سەربازیدا ھەبێت، ئەوەدەزانێت کە سڵاوی سەربازی تەنھا بۆ پلەداری سەربازیی دەکرێت".
چەند رۆژێک لەمەوبەر هەندێک لەمیدیا وێنەو هەواڵێکیان بڵاوکردەوە کە لەیەکیک لە ئۆفیسەکانی پۆلیسی سلێمانی سڵاوی سەربازی بۆ شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بەرپرسی رێکخستنەکانی دەرەوەی یەکێتی کراوەو وێنەیەکی سڵاوکردنەکەش بڵاوکراوەتەوە.

پۆلیسی سلێمانی داوا لە کەناڵەکانی راگەیاندن دەکات لەکاتی بڵاوکردنەوەی ھەر ھەواڵێکدا لێدوان لەلایەنی پەیوەندیدارو راو بۆچونی کەسانی شارەزاو پسپۆر وەربگرن تا نەکەونە ھەڵەی لەم جۆرەوە.



PM:11:44:22/07/2018