هێرش دەکرێتە سەر بینای پارێزگاری هەولێر

لە کاتژمێر ٧:٤٠ ەوە چەند چەند چەکدارێک هێرش دەکەنە سەر بینای پارێزگای هەولێرو چوونەتە نێو بیناکەوە.

بەپێی زانیارییەکانی سپی هێرشەکە بۆ سەر بینای پارێزگای هەولێر کە دەکەوێتە ناوجەرگەی شارەکە هێرشێکی چەکداریە.

تا ئێستا کە زیاتر لە دوو کاتژمێر تێپەڕیووە شەڕ لە ناو بینای پاڕێزگار بەردەوامە.

ژمارەی چەکدارەکان نەزنراوە چەند کەسن، بەلآم شێوازی هێرشەکە لە شوێن پەینجەی داعش دەچێت. ( وەک سەرچاوەیەکی ئەمنی بە سپی راگەیاند ).

هەروەها نازانرێت چ جۆرە چەکێکیان پێێە.

تاهیر عەبدولآ جێگری پارێزگاری هەولێر بە رۆژنامەوانانی راگەیاند" پۆلیسێکی پاسەوانی بەر دەرگا بریندارە.

ناوبراو هاولآتیان دڵنیادەکاتەوە کە دۆخەکە لە ژێر کۆنترۆڵدایە.

هەروەها شوناسی هێرشبەرەکان بەروونی دیار نییە.

چەکدارەکان ناوبەناو هاوار دەکەن " ئەلآو ئەکبەر .. ئەلآو ئەکبەر ..".

 



AM:09:43:23/07/2018