لەسەر ئەو هێرشەی لە کاتژمێر ٧:٤٠ ەوە کراوەتە سەر بینای پارێزگاری هەولێر لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە، دژە تیرۆری کوردستان روونکردنەوە دەدات.
لەو روونکردنەوەیەدا دژە تیرۆر دەڵێت" چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو چوونه‌ته ناو بینایه‌ی پارێزگای هه‌ولێر، له‌وانه‌یه كرداره‌كه كردارێكی تیرۆریستیی بێت".
لەو روونکردنەوەیەدا کە لە پەیجی دژە تیرۆر بڵاوکراوەتەوە، داوا له هاووڵاتیان ده‌كرێت بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی خۆیان و له‌به‌رچاوگرتنی هه‌ڵوێستی ئه‌منی خۆیان به‌دوور بگرن له‌و شوێنه تا ده‌زگا به‌رپرسه‌كان چاره‌سه‌ری هه‌ڵوێسته‌كه ده‌كه‌ن".
بەیانی ئەمڕۆ ٧:٤٠ چەند چەکدارێکی نەناسراو هێرشیان کردۆتە سەر بیانی پارێزگای هەولێر و کۆنترۆڵیان کردووەو ئێستا هێزە ئەمنییەکان دەیانەوێت بیانەکە کۆنترۆڵبکەنەوەو لە هێرشبەرانی پاک بکەنەوە.