وردەکاری شەڕ و هێرشەکەی ئێستای ناو پارێزگای هەولێر

ئەمڕۆ ژمارەیەک چەکدار چونەتە نێو پارێزگای هەولێر و شەڕ و پێکدادان لەنێوان هێزەئەمنییەکان و ئاسایش ڕوویدا و ئێستا هێزەكانی ئاسایش چوونەتە باڵەخانەی پارێزگای هەولێر و توانیویانە دوو لەو چەكدارەكانە بكوژن كە هێرشەكەیان ئەنجام دابوو.

بە گوێرەی زانیاریی میدیاکان چەكدارەكان ڕووبەڕووی هێزەكان بوونەوە، دوو لەو چەکدارانە کوژراون و تەنها یەک چەکدار لەناو بیناکەدا ماوە.

ڕووداو جەخت دەکاتەوە هیچ یەک لە چەکدارەکان خۆیان نەتەقاندووەتەوە و ئەو دوو چەکدارەی کوژراون بە تەقەی هێزەکانی ئاسایش بووە.

هەروەها کەسێک لە کارمەندانی پارێزگای هەولێر کە لەلایەن سێ چەکدارەکەوە بە بارمتە گیرابوو ئازادکرا



AM:11:43:23/07/2018