سپی ناوی سەرۆکی لیستی کۆمەڵ و کاندیدە دیارەکانی ئەو حیزبە بلآودەکاتەوە

دوێنێ سەرکردایەتی کۆمەڵ لە کۆبوونەوەی خۆیدا لیستی کۆمەلی ئیسلامی یەکلایی کردۆتەوەو سۆران عومەر ئەندامی ئێستای پەرلەمانی کوردستانیان کردووە بە سەرۆکی لیست.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە لە کۆبوونەوەی سەرکردایەتی کۆمەڵی ئیسلامی کە دوێنێ ٢٢ ی تەموز سازکراوە، سۆران عومەر کراوە بە سەرۆکی لیست،هەروەها لە لیستەکدا هەریەک لە عەنبدولستار مەجید وەزیری دەستلەکارکێشاوەی کشتوکاڵی کابینەکەی نێچیرڤان بارزانی تێدایە.

سپی زانیوویەتی مەلا مەروان سەرۆکی ئێستا فراکسیۆنی کۆمەڵ لەنێو کاندیدەکاندایە، هەروەها میدیاکار هاوژین عومەر، فریاد شێخانی کاندیدی ئەو حیزبەن بۆ پەرلەمانی کوردستان.

رۆژی ٢٥ ی تەموز دەبێت قەوارەو حیزبە سیاسیەکان ناوی کاندیدەکانی لیستەکانیان رادەستی کۆمسیۆنی بالآی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم بکەن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیارە ٣٠ ی ئەیلول سازبکرێت.



PM:12:02:23/07/2018