سپی ناوی سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی بۆ هەڵبژاردنی کوردستان ئاشکرا دەکات

ئەگەرچی تا ئێستا بە تەواوی یەکلایی نەبووەتەوە کە کێ دەبێتە سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی بۆ هەڵبژاردنی کوردستان، بەڵام دووکەس دیاریکراون تا یەکێکیان ببێتە سەرۆکی لیستەکە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی سپی، هاوپەیمانی دەیەوێت، مەسعود عەبدولخالق، بەڕێوەبەری دەزگەی ستاندارد، کە ڕۆژنامەنوسێکی ناسراوی کوردستانە بیکاتە سەرۆکی لیستەکە.

سەرچاوەکەی سپی وتیشی لە ئێستادا بڕیاری کۆتایی نەدراوە، بەڵام گەر بێت و مەسعود عەبدولخالق ڕازی نەبێت ببێتە سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی و بەشداری هەڵبژاردنەکە بکات، ئەوا د.بەرهەم ساڵح سەرۆکی هاوپەیمانی خۆی سەرۆکایەتی لیستی حزبەکەی دەکات بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

ئەمەش لە کاتێکدا دێت بڕیارە ڕۆژی ٣٠ی ئەیلول هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت و کۆمسیۆن پێشتر ناوی سەرجەم لیستەکانی ئاشکرا کرد.

 



PM:03:03:23/07/2018