وێنەی سێ چەکدارە کوردەکەی کە هێرشیانکردە سەر پارێزگای هەولێر بڵاوکرایەوە

دژەتیرۆری كوردستان وێنە و ناو و ناسنامەی ئەو كەسانەی بڵاوکردەوەبەیانی ئەمڕۆ لە هێرشێكی چەكداریدا هەڵیانكوتایە سەر بینای پارێزگای هەولێر و دەڵێت، "هێرشبەرەكان دانیشتوی گەڕەكی قەڵاتی نوێن لە شاری هەولێر”.



دژە تیرۆری كوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك ڕایگەیاندووە، "بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان، ئەو سێ چەكدارەی بەیانی ئەمڕۆ‌ هێرشیان كردە سەر باڵەخانەی پارێزگای هەولێر و لە رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هێزە ئەمنییەكاندا كوژران، هاووڵاتی هەرێمی كوردستانن و دانیشتووی‌ گەڕەكی قەڵاتی نوێن لە شاری هەولێر
”.



دژەتیرۆر دەڵێت: "سێ هێرشبەرەكە ناویان (ڕەهێڵ محەممەد ڕۆستەم مووسا لە دایكبووی ساڵی ٢٠٠٢، بیلال سلێمان عەبدولڕەحمان ئەحمەد لەدایكبووی ساڵی ٢٠٠٠، عەبدولڕەحمان ڕەحیم قادر حوسێن لە دایكبووی ساڵی ٢٠٠٢ و هەرسێ هێرشبەرەكە‌ قوتابی قۆناغی ئامادەیی بوون
”.



PM:04:36:23/07/2018