لەسنوری پارێزگای سلێمانی بەهۆی تەقینەوەی كورەیەكی ئاسن، 11 كرێكاری
بیانی بریندار بوون.
ڕمك ڕەمەزان، قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ، بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی
وتوە: پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 23ی 7ی 2018، لەنزیك ناحیەی بازیان، كورەیەكی ئاسن و ستیل
تەقییەوە.
ڕایگەیاند : لەئەنجامی ئەو رووداوە، 11 كرێكار بریندار بوون،
چوار لەو بریندارانە ڕەوانەی نەخۆشخانەكانی سلێمانی كران و بریندارەكانی تریش بۆ
نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەو لەقەزای چەمچەماڵ گواسترانەوە.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی پۆلیس ئەو كورەیەی تەقیوەتەوە، لە
كارگەی ئاسنی (ئەن فاستلین) بووە، كە دەكەوێتە نزیك گوندی كانی شەیتان-ی سەر
بەقەزای چەمچەماڵ، سەرجەم كرێكارە بریندارەكانیش، بیانین ( 8 هیندی و 3 عەرەب).
قایمقامی چەمچەماڵ، هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكەی، گەڕاندەوە بۆ
بەرزبونەوەی پلەی گەرما و خراپ بەكارهێنانەوە.