ئەگەر دەتەوێت سکێکی تەختت هەبێت خۆت بەدوور بگرە لەخواردنی ئەم چوار جۆرە خۆراکە




  ئەگەر بتەوێت کێشی لەشت دابەزێنی ئەوا پێویستت بە مەشقکردن و خواردنی تەندرووست هەیە بەڵام ئەگەر هاتوو وەرزشت کرد و خواردنت تەندرووست نەبوو ئەوا ناتوانی ئامانجەکەت بەدەست بهێنی. هەرچەندە قورسە بەلای هەندێک خەڵکەوە واز لەوخۆراکانە بهێنن کە حەزیان لێیەتی بەڵام ڕەنگە ئەوخۆراکەی حەزی پێدەکەی تەندرووست نەبێت. بۆیە گەر دەتەوێت ببیت بەخاوەن سکێکی تەخت ئەواخۆت بەدوور بگرە لەم چوار جۆر خۆراکە.

1- گۆشت: هەموومان دەزانین گۆشت سەرچاویەکی باشی پڕۆتینە زۆر گرنگە لەبونیادنانی ماسۆلکەدا، بەڵام نابێت هەموو جۆرە گۆشتێک بخورێ چونکە گۆشت ڕێژەیەکی زۆر چەوری تێدایە دەبێتەهۆی قەڵەوی هەربۆیە  ئەگەر هاتو  گۆشتت خوارد دەتوانی  مریشک و، ماسی، بخۆیت.

2 ـ  سۆدە و شیرینی:  ئەو خواردن و خواردنەوانەی سۆدەو شەکریان تێدایە ڕێژەیەکی بەرز کالۆریشیان تێدایە  خواردنیان هۆکارە بۆ زیادبوونی کێشی لەش .

3ـ  برنجی سپی و نانی سپی: برنج و نانی سپی ڕێژەیەکی کەم فایبەریان تێدایە و یارمەتی ڕاگرتنی باڵانسی خواراکی لەش نادەن دوای خواردنیان  زۆر بائاسانی برسیت دەبێت  ئەمەش دبێتە هۆی کۆبوونەوەی چەوری و زیادبوونی کێش  بەتایبەت لەدەوروبەری ناوک.

ـ خواردنە خێراکان.خواردنە خێراکان جگە لەڕێژەیەکی بەرز چەوری هیچ شتێکێیان تێدا نیە، ئەمەش هۆکارە بۆ هەبوونی غازات و ئاوسانی سک.

وە:هه ف

سەرچاوە: ways &how



PM:08:42:23/07/2018