تورکیا 21 پەنابەری کورد دیپۆرت دەکاتەوە

ئەمڕۆ دووسەممە 23ی تەمووز، حكومه‌تی‌ توركیا 21 په‌نابه‌ری‌ كوردی‌ رەوانەی هه‌رێمی‌ كوردستان كرده‌وه‌، کە ماوەیەکی زۆر دەستبەسەرکرابوون.

فیدراسیۆنی سه‌رانسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراق ئاماژەی بەوە کرد، ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ پێشتر لەگەڵ ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ری دیکەی كورد دەستگیرکرابوون و ماوه‌یه‌كی زۆر لە زیندانەکانی تورکیا ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون.

هەروەها وتی، ئەو پەنابەرانە بە هاوكاری ده‌زگای كۆچ و كۆچبه‌رانی توركیا و فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران و پێشکەشکردنی هاوكاریی یاسایی توانرا له‌ زیندانه‌كان ئازاد بكرێن و بگەڕێنەوە خاکی هەرێم.





PM:10:37:23/07/2018